گرینگترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ئێران لە هەفتەی ڕابردوو لە خوارەوە دێت.
تیرۆریستی راگەیاندنی هیزی دەریایی کەنەدا لەلایەن ئێرانەوە
ئێران لە کادانەوە بە بڕیاری کەنەدا بۆ خستنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستی، هێزی دەریایی کەنەدای ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕاگەیاند.
هاویشتنی سێ مانگیلەی ناسینەوە لە ڕێگای دوورەوە بۆ گەردوون
ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە شێوەی هاوکات سێ مانگیلەی نوێی ناسینەوە لە ڕێگای دووری بە بەکارهێنانی سەکۆی هاویشتنی ڕووسیایی هەناردە بۆشایی ئاسمان.
ئازاد کرانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ئازاد کراوە.
گەمارۆدانی 10 کەس و ناوەندی هاوپەیوەند بە ئێران و ڤێنزۆئێلا لەلایەن ئەمریکاوە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران و ڤێنزۆئێلا، 10 کەس و ناوەندی گەمارۆ دا.
پووچەڵ کردنەوەی گرووپێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران
هێزە ئەمنیەکانی ئێران گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە گرووپە دژبەرەکانی لە باشووری ئیران ناسیەوە و پووچەڵی کردەوە.
نارەزایەتی بازاڕیەکانی تاران بە دابەزینی نرخی ڕیاڵ
دوابەدوای دابەزینی بڕی دراوی نەتەوەیی لە بەرانبەر دراوە دەرەکیەکان، گرووپێک لە بازاڕیەکانی تاران دەستیان دایە خۆپیشاندانەوە.
دووپات کردنەوەی هەڕەشەکانی ترامپ لە ئێران
سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە پاگەندەی کرد واشنتۆن هاوکات لەگەڵ گفتوگۆ لەگەڵ تاران، بژاردەی بەکارهێنانی زۆرەملێی لەسەر مێز داناوە.
سیخوڕی ئاسمانی ئەمریکا لە ئێران لە ڕێگای ئاسمانەوە
باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە تاران چەند گەشتێکی ناسینەوەیی ئەمریکای لە ڕێگای هەرێمی ئاسمانی عێراقەوە بە مەبەستی سیخوڕی لە ئێران، ناسیوەتەوە.
Your Comment